پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ى سیاسى
جوان عیزه‌ت
بەشی سێهەم
وه‌كو ژنێكى یاخى حه‌زم له گۆڕانكاریه، گۆڕانكارى له پرسیاره‌وه سه‌رهەڵده‌دات، ئه‌ى ناكرێت ئێمه‌ى ژن پرسیار له پرسه‌كانى خۆمان بكه‌ین؟ ئه‌ى ناكرێت دیالێكتیك و پرسیاركردن به دوو مشتۆمڕى سه‌رنجڕاكێش درۆست ببێت؟ نه‌وال سه‌عداوى، له وتارى ”ژن و سیاسه‌ت”دا زۆر به جوانى پرسیارێك ده‌رۆژنێت و چیرۆكى ژنێكى ئه‌فریقى ده‌گێڕ‌ێته‌وه ده‌ڵێت: ”ئایا شۆڕه‌شى كۆیله‌كان له جیهاندا به پرسیارێك ده‌ستى پێ نه‌كرد؟” پاشان دیارى ده‌كات، كه شۆره‌شى كۆیله‌كان له‌و ژنه‌وه ده‌ستی پێكرد كه به‌یانیه‌كیان له شارى له‌نده‌ن له ژوورى نووستنه‌كه‌یدا چاى ده‌خوارده‌وه، له‌نده‌ن پایته‌ختى ئیمپڕاتۆریه‌تى به‌ریتانى بوو، كه خۆرى لێ ئاوانه‌ده‌بوو، ئیمپڕاتۆرییه‌ت له‌سه‌ر عاره‌ق و خوێنى كۆیله‌كانى كێشوه‌ره‌كانى ئه‌فریقا و ئاسیا و ئه‌وانى تر بۆنیاد نرابوو، ژنه‌كه قوتووه شه‌كره‌كه‌ى كرده‌وه، تاكو كه‌وچكێك شه‌كر بكاته ناو كۆپه چاییه‌كه، له‌سه‌ر قوتووه‌كه نوسرابوو ئه‌م چاییه له ئه‌فریقاى ره‌ش چێنراوه، كاتێك شه‌كره‌كه له‌ناو چایه‌كه تێكه‌ل كرا ئه‌و پرسیاره‌ی به خه‌یاڵدا هات: ”ئایا كۆیله ره‌شه‌كان چه‌ند له عاره‌ق و خوێنى خۆیان دەده‌ن بۆ چاندنى قامیشى شه‌كر؟” تامى چاییه‌كه له ده‌میدا تێكه‌ڵ به عاره‌ق و خوێن بوو، بۆیه یه‌كسه‌ر قوتووه شه‌كره‌كه‌ى فرێدایه سه‌تڵه خۆڵەكه‌وه، ئیتر بزوتنه‌وه‌یه‌كى میللى بۆ بایكۆتكردنى شه‌كر له له‌نده‌ن سه‌ری هه‌ڵدا. ئه‌و بزۆتنه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیى هه‌موو بزۆتنه‌وه‌كانى تر‌ى جیهانى كرد بۆ نه‌هێشتنى كۆیلایه‌تى.
ئه‌م چیرۆكه ئه‌وەمان پیشان ده‌دات، كه ژن ده‌توانێت لەگەڵ پیاو به‌شدارى هه‌موو جوره بایكوتكردنێك بكات، چۆنكه ژن زانستى خۆى له كه‌لۆپه‌لى ناومال و كڕینى بازار و به‌خێوێكردنى منداڵ و سیسته‌مى خێزان وه‌رده‌گرێت. ئه‌و ژنه‌ى كه له بازاڕ شت ده‌كڕێت، هه‌ر ئه‌و ژنه‌یه ده‌توانێت شته‌كه نه‌كڕێت، یان ئه‌و شته بگۆڕێت بۆ كارێكى باشتر و بێتاوانتر، بۆیه به‌شداریكردنى ژن له‌ناو پرۆسه‌ى سیاسیش‌دا هه‌مان بابه‌ت له‌خۆى ده‌گرێت. هه‌ر به‌نموونه، كاتێك ژنێك به‌شدارى پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنى سیاسى ده‌بێت، پێویسته ئه‌و ژنه له پرسیارى من كێم؟ من چیم؟ بۆچى به‌شدارى سیاسه‌ت ببم؟ چۆن ده‌توانم پرۆژه‌یه‌كى مافى پارێزراوى ژن له‌ناو كایه سیاسه‌كان و په‌رله‌مان بخمه ناو بابه‌تى په‌سه‌ندكردن؟ ده‌بێت ئه‌و ژنه له خوێندنه‌وه‌ى مێژووییه‌وه ده‌ستى پێ بكات و بزانیت كە، چوون شوڕشى میللى له هه‌ر شوێنكى جیهاندا سه‌ره‌تا به كه‌سێكى یاخییه‌وه، پاشان به نۆخبه‌یه‌كى بچووك، دەتوانن ئاگرێكى گه‌وره‌ى شۆره‌ش درۆست بكه‌ن. نه‌ك تەنها له‌پێناو مافى خوى نزیكى ئه‌و پرۆسه‌یه ببێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه، پێش هه‌موو شتێك، ده‌بێت ئێمه بزانین كه سیسته‌مێکی په‌روه‌رده هه‌بێت، ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه‌ى مرۆڤ خۆمان هه‌ڵگرى په‌روه‌رده‌یه‌كى سیسته‌مكراو بین، چۆنكه مرۆڤ خۆى له ناخى خۆیدا پێكهاته‌یه‌كى سیسته‌مییه. هه‌روه‌ها تاكو ئێمه سیاسه‌تێكى په‌روه‌رده‌مان هه‌بێت، پێویسته میتۆدى هونه‌رى په‌روه‌رده هه‌بێت. ئه‌و كاته‌ى ئه‌م سیسته‌مه دابه‌شى بۆنیادى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كۆمه‌لگا ده‌كه‌ین، په‌روه‌رده‌یش وه‌كۆ سیسته‌م خزمه‌تى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كات، له تێگه‌یشتنى ئێمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیدا په‌روه‌رده له سیاسه‌ت جودایه. به‌ڵام له‌رووى فه‌لسه‌فییه‌وه په‌روه‌رده به‌شێكه له بوۆنى سیاسه‌ت، هه‌روها سیاسه‌تیش به‌شێكه له بوونى په‌روه‌رده، بۆیه (فرێرى) ئه‌و هه‌له‌یه به هزرێكى بیرمه‌ندانه راست ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت: ”فێركردن پرۆسه‌یه‌كى سیاسیه و سیاسه‌تیش پرۆسه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌ییه”. واته، به‌ر له‌وه‌ى فێربین پێویسته په‌روه‌رده ببین. ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌بردنى پرۆسه‌ى سیاسى به‌رێوه‌بردنى تیۆرى فه‌لسه‌فى و مه‌عریفى بێت، ئه‌و كاته خاڵێكى ته‌ندرۆسته په‌روه‌رده ببێته خزمه‌تى سیاسى و بوونى مرۆیى.
له‌ڵایه‌كى تر، هه‌میشه له په‌روه‌رده‌ى سیاسی‌دا زانستى ئه‌قڵانى و حۆكمرانى پێویسته و له سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ىدا زانستى ئه‌قڵانى و دیمۆكراسى پێویسته. لێره‌دا ئێمه به‌رپرسین له خزمه‌ت و داناندنى بۆنیادى په‌روه‌رده، چۆنكه ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت له به‌رێوه‌بردنى بۆنیادى خۆیدا فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده به‌كار نه‌هێنێت ئه‌و كاته سیسته‌مى سیاسى، كاركردن بۆ به‌كارهێنانى خۆى حۆكمڕانى به‌كارى ده‌هێنێت، كه هه‌موو په‌روه‌رده‌كه به پلانێكى دۆرمه‌وداوه بێ فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده خزمه‌تى سیسته‌مه‌كه بكات. بۆیه تا ئیستا سیسته‌مى سیاسى بۆ سیسته‌مى دیمۆكراسى گوڕینى ته‌واو به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كى خاڵى له بوونى فه‌لسه‌فە هه‌یه و ناتوانێت به جه‌وهه‌ره‌وه رۆڵى خۆى سه‌ربه‌خۆ و دیمۆكراسى وه‌ریبگرێت.
لێره (ئه‌رستۆ) له ده‌قێكى خۆىدا باسى سێ جوره حكۆمه‌ت له به‌رامبه‌ر سیسته‌مى په‌روه‌رده‌كردنى باش دیارى ده‌كات. ئه‌ویش یه‌كێك پێكده‌هێنێت له (حكۆمه‌تى پاشایه‌تى) ده‌ڵێت: ”ئه‌م جوره حكۆمه‌ته نابێت خۆى به حكۆمه‌تێكى زاڵم و سته‌مكار ببینێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌رووى مامه‌ڵه‌كردنه‌وه حكۆمه‌تێكى ئه‌خلاقى و دادپه‌روه‌رانه بێت.” یه‌كێكى تر (حكۆمه‌تى یاسایى) ئه‌م جوره حكۆمه‌ته به حكۆمه‌تێكى گه‌وره و باش دێته ناسین، ده‌ڵێت: ”پێویسته كه‌سانى باش و یاساناس كار له به‌رێوه‌بردنى ئه‌م جوره حكۆمه‌ته‌دا بكرێن و به حكۆمه‌تێكى چاكسالار بوونى خۆى بسه‌لمێنێت به تایبه‌تى پاساوى هه‌ره سه‌ره‌كى له پێكهاته‌ى ئه‌م حكۆمه‌ته پێویسته ئه‌خلاق و كه‌سانى به ئه‌خلاقى بن.” هه‌روه‌ها ئه‌وى تریش به (حكۆمه‌تى پۆلیتیك/ زانستى سیاسه‌ت) ناوى ده‌بات و ده‌ڵێت: ”ئه‌م جوره حكۆمه‌ته‌یه‌یش ده‌توانێنت سیسته‌مى دیمۆكراسى به‌رهه‌مى بهێنیت، به‌ڵام نابێت له پرۆسه‌ى دیمۆكراسیه‌تدا ببێته حكۆمه‌تێكى زۆردار و سه‌رده‌ست كرا‌و.” لێرەدا پرسیارێك دێته ئارا، ئایا ئێمه وه‌كۆ ناوچه‌ى هه‌رێم شتێك هه‌یه به ناوى زانستى سیاسه‌ت یانیش حكۆمه‌تێك هه‌یه له‌و سێ جوره سیسته‌مه پێكهێنراو بێت؟ به بیركردنه‌وه‌ى من، نه‌خێر، چۆنكه له‌برى سیسته‌مێكى حیزبى و سته‌مكار هیچ سیسته‌مێكى تر‌ى سیاسى نیه، كه بتوانێت مافى ژن یان مافى هاوه‌ڵاتیبوون بپارێزێت یان به‌رگرى له بوونى ئه‌و بكات.
بۆچى سیاسه‌ت له بوارى فیمینیزمیدا سیاسه‌تێكى حه‌كیمانه نیيه؟
له بوارى فیمینيزمیدا سیاسه‌ت رۆڵێكى توندتر ده‌گێڕێت. چۆنكه ژن به درێژاهى مێژوویه‌وه ئۆرگانێكى چه‌وسێنراوه و زیاتر سه‌روه‌رى سیاسه‌ت له ده‌ستى پیاوه به‌كارهێنراوه و مامه‌ڵه‌كراو بووه. له كۆمه‌ڵگاى داخراو و كۆچه‌ریدا ژن به ره‌گه‌ز سه‌یرى كراوه و له قه‌ڵه‌مدراوه، بۆیه له سیاسه‌تدا مافى خۆى درۆست وه‌رناگرێت. لێره ده‌توانین بلێن هه‌ندێك رێكخراوه‌ى سیاسى هه‌یه به ناوى ژن تێكه‌ڵكراوى سیاسه‌تن، به‌ڵام ناتوانین بلێن بزۆتنه‌وه‌ى فێمنیزمى هه‌یه، كه كار بۆ گوڕینى بارۆدۆخ ده‌كات بۆ ئه‌وه رێگه به گۆڕینى نادادپه‌وه‌رى به‌رامبه‌ر مافى یه‌كسانى بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى نه‌بووه پرۆسه‌یه‌كى مه‌ده‌نى، پێویسته بزانین، كه ئه‌م جوره سیاسه‌ته هه‌ڵبه‌ت كاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆگمایى مێشكى ژن و پیاو هه‌یه، نەو‌كو پراكتیزه‌كردنى مێشكیان بۆ دروستكردنى قۆناغى هیومانیزم و دروستكردنى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاقى و مه‌عریفى. له‌ڵایه‌كى تر ئه‌گه‌ر سیاسه‌تكردن وه‌كۆ پرۆسه‌یێكى مه‌ده‌نى نه‌هاتووه پێش، ئه‌وكاته كار له‌سه‌ر دۆخى رزاندنى فكرى مرۆڤ ده‌كات. هه‌ر بۆ نموونه، له‌رووى سایكۆلۆژیه‌وه ئه‌و جوره سیاسه‌ته ناتوانێت بارۆدۆخى ژن و پیاو و خێزان له بوارى مرۆڤدۆستى و ئه‌خلاقى و په‌روه‌رده و ره‌فتاره‌وه سه‌قامگیر بكات. چۆنكه ناكۆكیەك دروست ده‌بێت، ئه‌و ناكۆكییه ده‌رفه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى سیسته‌مێكى ئاراسته‌كراوى بینینى كۆمه‌ڵناسى نادات، به‌ڵكۆ به پێچه‌وانه‌وه ده‌رفه‌ت به دروستكردنى وێنه‌ى مێگه‌لى كۆمه‌ڵناسى ده‌دات.
مادام په‌روه‌رده بۆنیادى هه‌موو بواره‌كانى ژیانه، پێویسته سیاسه‌تیش ئه‌و فێركردنه‌ی هه‌بێت، ئه‌وه‌ى كه پارێزبه‌ندى ژیانى ژن ده‌كات بیکاته به‌ر لێكوڵینه‌وه‌ى پرسى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى سیاسى. راسته له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا سیاسه‌تى په‌روه‌رده و فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ ژیانى ئێمه‌دا هه‌ردووكیان یه‌ك ئامانجیان نیه، به‌ڵام ئه‌وه (گۆستاف لۆبون) له ”سایكۆلۆژى جه‌ماوه‌ر”دا وتى: ”نابێت به هێرش و توڕه‌بوون له ده‌رەوە‌ى بیرى ئه‌قلانى و راماندا شرۆڤەی جه‌ماوه‌رى بكرێت”. چۆنكه، ئامانجى سیاسه‌تكردن و فه‌لسه‌فه‌كارى دروستكردنى مرۆڤه، مرۆڤێكى ئه‌قڵانى و مه‌ده‌نى و رۆشنگه‌رى. هه‌روه‌ها له ناوه‌رۆكى ئه‌م ده‌قه‌دا وا دیار ده‌بێت په‌روه‌رده‌ى سیاسى زورینه له كۆمه‌ڵگاى وه‌كو ئێمه‌دا چه‌مكێكه كار له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى فاكته‌رى خۆى ئابوورى ده‌كات و ئاگاى له فاكته‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و كۆمه‌لگا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نییه. به‌ڵام له هه‌موو دۆنیادا په‌روه‌رده‌ى فه‌لسه‌فى چه‌مكێكه كار له‌سه‌ر ژێرخانى بیركردنه‌وه‌ى زه‌مین و فاكته‌ره‌كانى زه‌مین ده‌كات. مادام كه سیاسه‌ت له دیالەكتیكى پرسیاركردنه، ئایا بۆ گۆڕانكارى ئه‌و دیالێكتیكه له‌سه‌ر ده‌ستى ژن دروست نابێت؟
چونکە ئه‌و كاته‌ى ژن به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌بێت، پێویسته خاڵى ئه‌رێنى و نه‌رێنى سیاسى بخۆێنێته‌وه و بزانێت هه‌ر خۆدى ژن خۆی ده‌توانێت سیاسه‌ت وه‌كۆ پرۆسه‌ى ئۆرگارنیبوونى خۆى، یاخۆد وه‌كۆ به‌كارهێنانى خۆى مامه‌ڵه بكات، ئانكۆ ئه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى بیر‌و بیركردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌مێنێت، كه چۆن سیاسه‌ت ده‌كات، یاخۆد چى جوره میتۆدێك بۆ خۆى به‌كاری ده‌هینێت. به‌ڵام، گرنگ ئه‌وه‌یه پێویسته كاریگه‌رى بكرێته سه‌ر په‌روه‌رده‌ى خێزان و كۆمه‌ڵگا و سیسته‌مى پیاوسالارى و زانینى پرۆژه‌ى سیاسى. له به‌ر ئه‌وه ئه‌م كاریگه‌ریه به‌رده‌وام له خاڵى گه‌شه‌كردندایه و ناكه‌وێته خاڵى كۆتایى، به‌ڵكو له‌ژێر كات و شوێن و زه‌مه‌نه هه‌وڵى گۆڕینى كۆمه‌ڵى ژن ده‌دات. به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه یه‌كێك له سیفه‌تى ناجێگیربوونى سیاسه‌ت ناكه‌وێته بوارى ناكۆكیه‌كى جێگیردا، چۆنكه كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌یان هه‌یه كار له سه‌ر هه‌وسه‌نگى ئه‌وان نایەته‌كردن و زوربه‌ى جار له‌لایى بیرمه‌ندى سیاسیه‌وه دبێته نامۆبوون. ئه‌مه له نێوان ژن و بوونى كومه‌ڵێك ژن نابێته ده‌رئه‌نجامى ره‌وشنگه‌رى سیاسى، چۆنكه ژن له ژینگه‌ى سیاسی‌دا پێویسته خۆى به بوونه‌وه‌رێكى سیاسى بزانێت، تاكو بتوانێت له‌سه‌ر بنەگا‌ى كۆمه‌ڵگا هه‌ست و سۆزى خۆى رێك بخات و بتوانێت هێزى هزرى رۆشنبیرى خۆى بە شێوه‌یه‌كى ئیراده به‌سته‌كراو به‌رهه‌م بهێنێت.
ئه‌نجام، ئه‌وه‌ى كه ئێمه پێویستمان پێ هه‌بێت بۆ له‌ناوبردنى سیسته‌مى پیاوسالارى، ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و برینه‌یه، ئه‌وه‌ى كه به درێژایى مێژوو له‌سه‌ر زێهنیه‌تى ژن و پیاو كه‌له‌كه‌كراون، ئه‌ویش نه‌بوونى هۆشیارى په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیه. گرنگه هۆشیارى په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌كو گروپ، رێكخراوه، سازى، مرۆڤ و ده‌سته و پارت و لایه‌نى جیا جیا خاڵى هاوبه‌ش هه‌بێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ئاسته لاواز و دابڕاوەى په‌روه‌رده‌ى مرۆیى و بیرمه‌ندى مرۆیى له‌سه‌ر بنبڕ‌كردنى سیسته‌مى پیاوسالارى بیناکراوە. هه‌روه‌ها باشترین چاره‌سه‌رى ئه‌وه بۆ ئێمه وه‌كو ژن و پیاو و نه‌وه‌ى داهاتوو، هه‌وڵى خۆ رێكخستن و دەوڵەمەندکردنی بوارى مه‌عریفى و به‌دواداچوونه‌وه‌ى هه‌موو جوره‌كانى زانستى مرۆیى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵى رۆشنگه‌رى و زانینى سه‌رده‌م به هه‌موو بواره‌كانى ژیانكردندا به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت. تاكۆ بشتوانین وه‌كۆ سیسته‌م كاریگه‌رى په‌روه‌رده‌ى سیسته‌مى له‌سه‌ر چین و تۆیژه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت و ئابووری دیارى بكرێن و له‌گه‌ل ئه‌وه بیرى تاكه‌كه‌سى هه‌م له رووى كۆمه‌ڵگاوه هه‌م له رووى رۆشنبیرى ئاستى خێزان و ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه درۆستى بكه‌ین. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه، ئاستى كۆمه‌ڵگا بگه‌یەنینه ئاستی بۆنیادانانێكى سه‌ربه‌خۆ و بیرى ئازاد، ئه‌م كێشه‌یه له‌رووى رۆڵى په‌روه‌رده‌یه‌وه بۆ غیاب و نه‌بوونى ئه‌قڵى مه‌عریفى و ته‌كنیكى نوێخوازى و زانستى سیاسه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئیدی ژن چه‌نده سته‌ملێكراو بێت پیاویش دووئه‌وه‌نده سته‌ملێكراوه، چۆنكه ئه‌م باره ته‌نیا ژن پێی به‌رپرسیار نییه، به‌ڵكو سه‌ره‌تا پیاو لێی به‌رپرسیاره، ده‌بێت پیاو رەخنە لە خودى خۆى بگرێت و خاڵه لاوازه‌كانى خۆى بداته به‌ر خوێندنه‌وه‌یەكى قۆڵتر و گرنگتر، پاشان ژنیش خۆى له‌رووى رۆشنبیریه‌وه هۆشیار بكات و ده‌ست بداته بۆنیادنانى خاڵه‌كانى خۆى. بۆیه گرنگه ئیتر هه‌ر كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى به به‌رهه‌مى ئه‌قڵى زانین و رێزگرتن و خۆشه‌ویستى ئاراسته‌ى جیا جیاوه بێته شرۆڤه‌كردن و به ره‌خنه‌ى ئه‌قلانى بێته ئاراسته‌كردن، هه‌تا بتوانین سیسته‌مێكى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى دروست بكرێت و بتوانین بڵێین كۆمه‌ڵگا ئۆرگانى سه‌ره‌كییه و ژن تێیدا ئۆرگانى ئه‌كتڤى كۆمه‌ڵگایه.
سه‌رچاوه‌كان له‌مانه پێك هاتوون:
1ـ وتار به ناوى (ژن و سیاسه‌ت) نه‌وال سه‌عداوى، وه‌رگێران له عه‌ره‌بیه‌وه: رۆزا حه‌مه سالح.
2ـ باول فرايري، التعليم المقهورين، ترجمة: الدكتور يوسف نورعوض، طابيعة (ب.ط) دار القلم ـ بيروت لبنان، ص2013.
3ـ وتارێك به ناوى (ئه‌رستۆ گه‌وره‌ترین بیرمه‌ندى جیهان)، نووسین: محسن حیدریانى، وه‌رگێڕان له فارسیه‌وه: مسته‌فا مه‌عرووفى. 4ـ
غوستاف لوبون، سيكولوجي الجماهيرة، ترجمة: احمد حايك، الطبعة الثانية: ينايرـ كانون الثانى، بيروت ـ لبنان، ص202
Image de: Pixabay